ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لەجیهان دیاریكرا


رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك پارێزگای هەڵەبجەیه.
 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانێكی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی پەردەی مێشك بەڕێوە دەبەن، بەپێی راگەیەنراوی هەردوولاش، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك پارێزگای هەڵەبجەیه.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێكی مردن به نەخۆشییەكه تۆمار نەكراوه، له دوو هەفتەی رابردووشدا رێژەی تووشبووان زیادبوونی لەناكاوی تۆماركردووه.



PM:07:30:09/05/2023