بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە باڵەخانەیەک ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە کاتژمێری (٩:٠٠)ی بەیانییەوە کەوتووەتەوە و بێجگە لە زیانێکی زۆر ماددی زیانی گیانی نەبووە.