پارتی خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان " بەبێ جیاوازی"

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان " بەبێ جیاوازی ".
ئەمڕۆ هەینی ١٢ ی ئایار مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ پشتگیری لە پەیامەکەی سەرۆکەکەیان مەسعود بارزانی کە داوای کۆبوونەوەی لایەنەکانی کردبوو بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خومان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد". 
‌‎ 
‌‎هەروەها هاتووشە " لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە ڕاست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین.  "
  
‌‎دوێنێ لە یادگای نیشتمانی بارزانی مەسعود بارزانی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی داوای کۆبوونەوە هەردوولاو لایەنەکانی تری کرد بە پەلە.



PM:06:10:12/05/2023