بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا كاریگەری خۆڵبارینەكە لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە ئەنجامی كاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بۆ ئێستا مەودای بینین لە ناوچەكەمان بەمشێوەیەیە (هەولێرو ناوچەكانی دەوربەری شەش- حەوت كیلۆمەتر، سلێمانی شەش كیلۆمەتر، دهۆك و زاخۆ هەشت تا نۆ كیلۆمەتر، كەركوك، دوز و چەمچەماڵ لەنێوان یەك تا چوار كیلۆمەتر).
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پێشبینی دەكرێت كاریگەریی خۆڵبارینەكە لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە.