تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو


مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستە سەر كەسێك كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دەركەوت كە لەشاری هەولێر دزیویەتی، بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م،س،غ) بەناسنامە (عەرەب) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بۆماوەی پێنج ساڵ حوكمدراوە.



PM:12:31:14/05/2023