وێنە.. هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی شێوەکاری کورد و بە ئەزموون گارا ڕەسوڵ، بەهۆی نەخۆشیەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

لەمبارەیەوە نوسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی نووسیویەتی" ماڵاوا هاوڕێ ئازیزەکەم، گارای هەمیشە توڕە و هەمیشەش خۆشەویست،  بۆ ئەم هاوینە چەندین پلانمان پێکەوە هەبوو، بەداخەوە ئاوا ڕۆیشتیت و بەجێتهێشتین، ڕۆژانی دوایین زۆر کاتی جوانمان پێکەوە بەسەربرد، تۆ عاشقی دانیشتن و گفتوگۆی قاوەخانەکان بوویت، بە ڕۆیشتنت برینێکی ئێجگار قووڵت کردە ڕۆحمەوە".

ئێوارەی دوێنێ گارا ڕەسوڵ بە نە خۆشی لە شاری کۆڵن، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

گارا رەسوڵ ساڵی (١٩٥٥) لە شاری کەرکوک لە دایکبووە هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە وڵاتی ئەڵمانیا، 
خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نووسەر و رەخنەگری هونەری جگە لە چەندین شاکاری هونەری.


PM:02:41:14/05/2023