لە تورکیا زیندانێکی سیاسی لە بەندیخانەوە بۆ پەرلەمانتاری


كاندیدێكی پارتی كرێكارانی توركیا كە سزای 18 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو، بەفەرمی بووە پەرلەمانتاری توركیا.

پارێزەر جان ئاتالای، كاندیدی پارتی كرێكارانی توركیا دوای ئەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی توركیا راگەیەندرا، لە زیندان ئازاد دەكرێت، چونكە بە فەرمی دەبێتە یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی شاری هاتای.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە توركیا، پارتی كرێكارانی توركیا 44 هەزار و 792 دەنگی بەدەستهێناوە و بەم ئەنجامەش جان ئاتالای وەك جێگر لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە یەكەم كاندیدی پارتەكە بووە لە شاری هاتای.



PM:04:49:15/05/2023