بڕیارێکى نوێ لەبارەى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیانەوە دەدرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند،" بڕیاری راگرتنی پسووڵەی بەشەخۆراک، تەنیا بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەیان لەسەرووی ٢ ملیۆن دینارەوەیە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، موحەممەد حەنون وەزیری بازرگانی عێراق، رایگەیاند،" بڕیاری راگرتنی پسووڵەی بەشە خۆراک، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەسەرووی ٢ ملیۆن دینار و بە سەرەوەیە".

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی نووسراوی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووەو ئەوان وەڵامیان دەدەنەوە بۆئەوەی دەست بکەن بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە.

وەزیری بازرگانیی عێراق وتیشی، "بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی، هەموو بازرگانێکی تۆمارکراویش دەگرێتەوە، هەروەها بڕیارەک ئەو ئەندازیار و پزیشکانەش دەگرێتەوە کە کۆمپانیا یاخود دەرمان خانەیان هەیە".

هەرێمی كوردستان ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن خێزان تێیدا فۆرمی خۆراكیان هەیەو بە فەرمی تۆمار كراون، لەو چوارچێوەیەش دەتوانن سوود مەندبن لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان.



PM:06:32:17/05/2023