نووسەری دیاری شاری هەولێر مامۆستا حسێن حاجی قادر لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
بەم بۆنەیەوە یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە" بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ئەندامی لقەكەمان مامۆستای نووسەر حسێن حاجی قادرمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی كرد".
حسێن حاجی قادر کۆی نووسەر و ئەرشیفیستێکی دیاری شاری کۆیە و ھەولێر بوو، کتێبێکی لەسەر ژیان و بەرھەمەکانی (تاھیر تۆفیق) چاپکردووە و چەندین گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا تایەر تۆفیقی لەلا بوو کە خۆی تۆماریکردبوون.