زانیاری نوێ سەبارەت بە رووداوی كوشتنەكانی كۆیە


بەپێی هەندێك زانیاری نافەرمی، بەهۆی پێدانی خواردن بە كەو، كێشە لەنێوان خێزانەكەی شاری كۆیە دروستبووە و رووداوەكەی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیاری نا فەرمی، هۆكاری رووداوەكەی دوێنێی شاری كۆیە دەوترێت لەسەر "خواردن بە كەو" بووە و وەك باس دەكرێت "بكوژەكە بە ژنەكەی وتووە خواردن بۆ كەو دابنێ، بەڵام ژنەكەی نەیكردووە، بكوژەكەش شەقێكی لە قاپێك هەڵداوە و بەر سەری ژنەكەی كەوتووە، منداڵەكانیش لەسەری هاتوونەتە قسە و بۆتە شەڕ، دواتر پیاوە دوكاندارەكەش بۆ ناوبژی چوەتە لایان، بەڵام بكوژ تەقەی لێكردوون و فیشەك بەر دوكاندارەكەش كەوتووە".

هەر لەو بارەیەوە سەبیحە مستەفا، دراوسێی ئەو ماڵەیە كە كارەساتەكە تێیدا ڕوویداوە و رایگەیاندووە "بكوژ نەیدەهێشت هاوژین و كچەكانی بچنە دەرەوە و خەڵك تەنیا لە رۆژانی جەژندا دەچوونە ماڵیان، ئەویش نەدەچوونە ژوورەوە و لەبەر دەرگا دەگەڕانەوە. دەڵێت، 20 ساڵە دراوسێی ماڵی ئەو بكوژەن، بەڵام هیچكات چاوەڕێی كارێكی وەهایان لێ نەدەكرد".

دوێنێ لە رووداوێكدا لە شاری كۆیە، پیاوێك ژنەكەی و دوو كچی و دراوسێیەكیانی كوشت و كوڕێكیشی برینداركرد.



PM:10:27:18/05/2023