لە ئێران هاوڵاتییەک بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" لە سێدارەدرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتییەکی ئێرانی بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" لە سێدارەدرا.

ماڵپەڕی میزانی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" شەهروز سوخەنوەری ناسراو بە ئەلێکس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنان و کچان، بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارەدرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەلێکس سەرپەرشتیاری تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ژنان و کچان بووە کە بە مەبەستی لەشفرۆشی و کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەو کچانە کراوە لە دوبەی، لە ساڵی ٢٠٢٠شدا لە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە". 

ڕێکخراوی لێبوردنی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە ماوەی یەک ساڵدا لە ئێران بە ڕێژەی ٨٣% سزای لە سێدارەدان زیادی کردووە. 


PM:12:27:20/05/2023