تەرمی پیاوێك لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمڕۆ تەرمی پیاوێك بەناوی (ل.ع.ح) تەمەن ٥٨ ساڵ لە ماڵێكدا لە گەرەكی خاپوور لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزرایەوە و هێزە ئەمنیەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكولینەوە دەستی پێكردووە.
دۆزینەوەی ئەو تەرمەش لە كاتێكدایە لەماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا ئەوە دووەمین تەرمە لە سنوری ئیدارەی زاخۆ بدۆزرێتەوە.