هۆڵەندا دۆڕاو ئیتالیا نەرویژی توشی شکست کرد




لەیەکەم یاری فەرمی خۆیدا لە دوای مۆندیالی ٢٠١٤ هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە  پاڵەوتنەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە هەڵبژاردەی چیک دۆڕا.
هەردوو گۆڵەکەی چیک بۆرک دۆکال و بیلار لە خولەکی ٢١ ، ٩٠ دا تۆماریان کرد .
تاکە گۆڵەکەی هۆڵەنداش ستیفان دی فریگ لە خولەکی ٥٥ دا تۆماری کرد.

لە یارییەکی تردا هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یەکەم یاری خۆیدا لە پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠١٦ی فەرەنسا  لە کۆمەڵەی هەشتەم لە سەر دەستی راهێنەری نوێ ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی نەرویژدا تۆمارکرد بە دوو گۆڵی بێ وەڵام .

هەردوو گۆڵەکەی ئیتالیا سیمۆنی زازاو بۆنۆچی لە خولەکەکانی ١٦- ٦٢ دا تۆماریان کرد.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:12:59:10/09/2014