بەرپرسێكی عێراقی: پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان زۆر باشن


بەرپرسێكی باڵای عێراقی رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان زۆرباشن و لە بواری ئەمنیشدا لە بەرزترین ئاستدایە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە (كوردستان 24)ی راگەیاندووە، پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان زۆرباش و ستراتیژیین، هەروەها هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە بواری ئەمنیدا لە بەرزترین ئاستدایە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكیان دەبێت بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاسایشی سنوور.

هەروەها وتویەتی، حكومەتی عێراق پابەندە بە رێككەوتننامەی شنگال و ئومێدەوارن هەفتەی داهاتوو لەسەر بڕگە گرنگەكانی رێككەوتننامەی شنگال بگەینە رێككەوتن.



PM:08:33:20/05/2023