دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایار دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایار دەکرێت". 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ماددە خۆراکییەکان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە هاتوون و لە ئێستادا لە کۆگاکانمان ئامادەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەکرێت.

سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان پێکهاتووە له (شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد).


PM:06:10:21/05/2023