هێمن هەورامی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئامادەین کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوابخەوین بۆ سبەینێ بە مەرجێک رێواز فایەق ئامادەبێت هەمان بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان رایبگەیەنێت".
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" كه‌متر له شەش مانگ ماوه بۆ هەڵبژاردن، دوای گفتوگۆ و رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، زۆر داواشمان كرد لیژنه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات، تا پێشنیازه‌كانی بداته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، تا له‌گه‌ڵ كاراكردنی كۆمسیۆن، هه‌مواری یاساكانیش بخاته ناو به‌رنامه‌ی كار و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له‌سه‌ر چوار بازنه‌ی و تۆماری بایۆمه‌تری و ئامار به هاوبه‌شی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ".
وتیشی" ئه‌مڕۆش ئاماده‌ین دانیشتنه‌كه بخه‌ینه سبه‌ی بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی باسمان كرد، به مه‌رجێك ئێسته ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایبگه‌یه‌نێت كه دانیشتنی په‌رله‌مان به هه‌مان به‌رنامه‌ی كار کە دیاری كراوه بۆ سبه‌ینێ دواخراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌م كارانه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، چونكه هیچ روون نییه دادگای فیدڕاڵی له رۆژانی داهاتوو چ بڕیارێك ده‌دات.