پارتی: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە
پەرلەمانتارانی یەکێتیش ڕەتی دەکەنەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی (٥٨) پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە"، بەڵام پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕەتی دەکەنەوە. 

زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بە دەنگی (٥٨) پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاراکرایەوە". 

لە بەرامبەردا هەرچی پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە کاراکرنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکەنەوە، لەبەرئەوەی ڕێواز فایەق کۆتایی بە دانیشتنی پەرلەمان هێناوە.


AM:11:06:22/05/2023