نووسینگەی ئەژی ئەمین روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


نووسینگەی ئەژی ئەمین کە ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە سلێمانی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاسایی بۆتەوە ئەم ئێوارەیە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەو روونکردنەوەیە کە بەناوی نووسینگەی ئەژی ئەمینەوە بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی " بافل تاڵەبانی بۆ ئێوارە خوانێک سەردانی ئەژی ئەمین دەکات" هاتووە " وا بریارە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی بەڕێز ئەژی ئەمین بکات و سەرلەبەری ئەو هەواڵانەش رەت دەکەینەوە کە بە هەر جۆرێکی تر پێناسەیان بۆ ئەم سەردانە کردووە". 

هەروەها هاتووشە " هیوادارین دەزگاکانی راگەیاندن بەوپەڕی ئەمانەتەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن".

بۆ وردەکاری ئاشتبوونەوەی ئەژی ئەمین و بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئەم لینکە بکە.. 



PM:08:55:22/05/2023