سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاشکرای دەکەن ڤینسیۆس جۆنیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت و ئەو یاریزانە یانەی شاهانە جێناهێڵێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی بە ناوبانگ رایگەیاند:" ڤینیسیۆس بەنیازی جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید نییە و ڕیاڵ مەدریدیش هیچ نیازێکی نییە دەستبەرداری ببێت.
هەروەها نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧، لە ساڵی ڕابردووەوە واژۆ کراوە و بڕیارە زۆر بە زوویی ڕابگەیەنرێت.
لە کۆتایدا رۆمانۆ نوسیویەتی:" هیچ ڕێگەیەکی تر نییە، پێکەوە ڕیاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکانی دوێنێی هاندەرانی ڤالانسیا بۆ سەر ڤینسیۆس بڵاوکردەوەو پشتگیری خۆی بۆ ئەو یاریزانە دەربڕی.