بریارێکی چاوەڕوان نەکراو لە لایەن رۆناڵدۆوە

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، بەنیازە واز لە تیپەکە بهێنێت، دوای ئەوەی تەنها 5 مانگ لە ڕیزەکانی  ماوەتەوە.

 ڕۆناڵدۆ لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو بەشێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردبوو، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشایەوە، گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025 درێژدەبێتەوە، بەپێی ئەو گرێبەستە ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە، کە "رۆناڵدۆ درک بەوە کردووە کە دامەزراوەی ڕاهێنان و ژێرخانی وەرزشی لە سعودیە کوالیتی نزمترە لە هاوتاکانیان لە ئەوروپا، بۆیە دەیەوێت لە ئێستادا بگەڕێتەوە بۆ یانێکی ئەوروپی".

 ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەورەترین ئاستەنگ لە وەستان لەبەردەم ئەستێرە پورتوگالییەکەدا یاساکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکێتی تۆپی پێی "فیفا"یە، بەو پێیەی ڕۆیشتنی بە واتای پێدانی قەرەبووە بە یانەی نەسر و دوو ساڵی ماوە لە گرێبەستەکەی بەپێی یاساکان ، ئەگەر بیەوێت بەبێ هۆکارێکی دادپەروەرانە بڕوات.

 هەروەها سزای وەرزشی دەسەپێندرێت، نوێنەرایەتی دەکرێت بە سڕکردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، ئەگەر ئەستێرە پورتوگالییەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەلنەسر بدات، بەپێی مادەی (١٧)، ڕەنگە تا ٤ مانگ بەبێ ئەوەی هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجامبدات، بەڵام... ئەمە لە مانچستەر یونایتد ڕووی نەدا.

 ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم جۆرە هەواڵانە سەبارەت بە خواستی دۆن بۆ وازهێنان لە کۆمکاری سعودیە بڵاودەکرێنەوە، وەک پێشتر ڕەتیکردەوە، بە تویتکردنی وێنەیەک لەکاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا، کە بە دوو وشەی بە زمانی عەرەبی هاوپێچ کردووە، کە تیایدا وتی، "من جیهانی خۆمم."

جێگای سەرنجە کریستیانۆ لە پاڵەوانێتییە جیاجیاکاندا لەگەڵ یانەی نەسر لە ١٧ یاریدا بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.

 یانەی ئەلنەسر چاوەڕێی یارییەکی چارەنووسساز  دەکات لە ململانێی بەدەستهێنانی نازناوی خولی پیشەگەری سعودیە، کاتێک لە لوتکەیەکی ئاگریندا میوانداری یانەی شەباب دەکات، ئێوارەی سێشەممە، لە کێبڕکێی قۆناغی 28.

 یانەی نەسر 60 خاڵی لە باڵانسی خۆیدا هەیە، بەمەش پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی سعودیە و بە 3 خاڵ لە دوای یانەی ئیتیحادەوەیە، تەنها 3 گەڕی پێش تەواوبوونی وەرز، ئەلشەبابیش بە 53 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

 


PM:01:26:23/05/2023