چيند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵی ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ر و جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر لەچەندین دەزگای ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بڵاوبۆتەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ رۆبۆتێک کردووە بەناوی كاتنیلا ،کاتیلا ناوی ڕۆبۆتەکەیە وبه وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و پێویستی به بارگاویكردنه‌وه‌ی نییه.
ئیلۆن ماسک دەربارەی ڕۆبۆتەکە دەڵێت :"ئامێرێكی ھه‌ستی ھه‌یه، وای لێ ده‌كات ھه‌ست به دڵته‌نگی و دڵخۆشی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و كارلێكی هه‌یه، بۆیه ئه‌و ده‌توانێ له ھه‌ر كێشه‌یه‌كدا بێت، هه‌سته‌كانی ئه‌زموونی بكات كه پێویستی پێیه‌تی، له كاتێكدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ر فشارێكی ده‌روونی ده‌بێته‌وه".
بەڵام دەربارەی هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبۆتەکە ماسک ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت ئەوانە تەنها چەند وێنەیەکن و دوورن لە ڕاستییەوە.