سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن،کێشە کەوتووەتە گەڕانەوەی میسی و باوکی متمانەی بە ئیداری ئێستای بەرشەلۆنە نیە.
مینگوێلا دۆزەرەوەی تواناکانی میسی لە بەرشەلۆنە دەڵێت:" خواستی میسی گەڕانەوەیە بۆ بەرشەلۆنە ، بەڵام کەس و کارەکەی متمانەیان بە ئیدارەی ئێستا نییە، هەست دەکەن جارێک شەقیان لێدراوە و نایانەوێت ببێت بە دووجار.
هەروەها لە ئێستادا ب لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام باوکی پێی باشە لەبەر ئەو پارە زۆرە پێشکەشی سعودیەی بکات، هەروەها میسیش نایەوێت دژایەتی خواستی باوکی بکات.