مباپێ پاریس سانجێرمان شۆک دەکات

رۆژنامەی لیکیپ زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی مباپێ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە جارێکی تر ئامادە  نیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە بوێ بکاتەوە.

لیکیپ دەڵێت:"    مباپێ تا ساڵی ٢٠٢٥ بەنیازی نوێبوونەوەی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نییە، دەتوانێت بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئەو بڕگەیە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە چالاک بکات بەڵام بیر لەوە ناکاتەوەو لە هاوینی ٢٠٢٤گرێبەستی کۆتایی دێت.


 هەروەها پێگەی مباپێ فشار دەخاتە سەر پاریس سانجێرمان لە بازاڕی داهاتوودا تا رێگەی پێبدات یانەکە بەرەو مەدرید جێبهێڵێت.


AM:11:34:24/05/2023