میسی لە پاریس چی بە سێ کاپتنەکەی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوە وت

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات هەریەکە لە بوسکێتس، ئەلبا و سێرجی ڕۆبێرتۆی سێ کاپتنی بەرشەلۆنە هەفتەی ڕابردوو لە پایتەختی فەرەنسا بوون، لەوێ لەگەڵ لیۆ میسی نانیان خواردووە، وەک ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە زیاتر لە بۆنەیەکدا ڕوویداوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکە پرسیار لە لیۆ میسی کرا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، وەڵامەکەی ئەوە بوو کە هێشتا هیچ ئۆفەرێکی لە بەرشەلۆنە بۆ نەهاتووە تا قسەی لەسەر بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی زیاتر لە 500ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی میسی کردووە تا یاری بۆ یانەکەی بکات.


PM:12:05:25/05/2023