ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری تۆمار کرد.
ئاژانسەکانی جیهان بڵاویانکردەوە، ئهمڕۆ لیرهی توركی ئاستێكی پێوانهی له دابهزین تۆماركرد به جۆرێك نرخی یهك دۆلاری ئهمریكی گەیشتە (١٩.٩٢) لیرەی تورکی.
شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی هەر دۆلارێک بۆ زیاتر لە (٢٠) لیرە بەرزبێتەوە.
نرخی لیرەی تورکی لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی لەسەدا (٣٠)ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا و لە ساڵی پێشووشدا بەڕێژەی لەسەدا (٤٤) بەهاکەی لەدەستدا.