ئەلۆنسۆ دەبێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان

ماڵپەڕی RMC Sports ئاشکرایکردووە، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە بۆ ئەوەی بێتە شوێنی کریستۆف گالتیێر لە پاریس سانجێرمان.

 یانەکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەلۆنسۆ دەستیپێکردووە، بەڵام دوو بەربەست لەبەردەمدایە، یەکەمیان ئەوەیە کە ڕاهێنەری ئیسپانی دەیەوێت لە مەشقەکانی ڕیال مەدرید شوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگرێتەوە، دووەمیش ئەوەیە کە لیڤەرکوزن دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.


پاریس سانجێرمان لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ دەرکراو ئێستا پێشەنگی خولی فەرەنسایە.


PM:06:15:25/05/2023