هێرشبەرە گەورەکە نزیکبووەتەوە لە ریاڵ مەدرید

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، هاری کەین یاریزانی یانەی تۆتنهام بە یانەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئۆفەرێکی باش لە هاوینی داهاتوودا بگات، ئەوا دەڕوات، یانەکەش بۆچوونەکەی قبوڵکردووە و لەسەر ئەوە ڕازی بووە.

 رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە کەین دەیەوێت بڕوات و پێشنیاری ڕیاڵ مەدریدی بۆ کراوە، پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن و مانچستەر یونایتدیش لە بازنەی گرنگیدانەکەدان.

 هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕیال مەدرید پێش ئەوەی بڕیارە یەکلاکەرەوەکە بدات، لێکۆڵینەوە لە لایەنە باش و خراپەکانی گرێبەستەکە دەکات، هەرچەندە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە ٣٠ ساڵ، بەڵام یانە ئیسپانییەکە هاری کەین وەک هێرشبەرێکی ئاست بەرز دەبینێت، لەگەڵ هاتنی ئەو گرێبەستەش لە بێلینگهام بەم زووانە، دوو کەس دەبن کە یارمەتی یەکتر دەدەن.


PM:06:30:25/05/2023