هێرشكرایە سەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا


پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی كەسێك ئۆتۆمبێلێك بە دەروازەكانی شوێنی نیشتەجێبونی ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی باریتانیادا كێشاوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی بەریتانیا لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، هێزەكانی پۆلیس كەسێكیان دەستگیركردوە كە ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بە دەروازەكانی شوێنی نیشتەجێبونی ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لە ناوەڕاستی لەندەن كێشاوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، رووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشاوە بە دەروازەكانی شەقامی داونینگ لە شاری وایت هۆڵ، هێزە چەكدارەكانیش دەستبەجێ كەسێكیان لە شوێنی ڕوداوەكە دەستگیركردوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و زیانگەیاندن و لێخوڕینی بێباكانە.





PM:07:54:25/05/2023