دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە قەزای چەمچەماڵ سێ گروپ لەسەر دزیكردن و وەرگرتنی سەرانە دەستگیر كران.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی دەوروبەری، سێ گروپ بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران كە لە 13 كەس پێكهاتوون.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە دەستگیركراوەكان (ئۆتۆمبێل، ئاڵتون، پارە و مۆبایلیان دزیوە و سەرانەیان لە خەڵك وەرگرتووە).
وەك لە راگەیەنراوەكە ئاماژەی پێدراوە، تۆمەتبارەكان بۆ دزیكردن، چوونەتە سەر ماڵ و دوكان و شوێنە گشتییەكان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی دەوروبەری.