هەواڵێكی زۆر خۆش لە بارەی گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە


هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە جێگیركرا. 

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "یەكێتی كە وەك هەمیشە لە خەمی خەڵك و هاوڵاتیانی هەرێمدایە و هەروەك چۆن بەڵێنیدا بوو كە پرسی بودجە و مووچە و داكۆكیكردن لە قوتی هاولاتیان پێشینەی كار و ئەركەكانی بێت لە بەغدا و پەرەمانی عێراق".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەمڕۆ یەكێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی  موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، مافی پارێزگاكانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەكان جێگیركرا".

هەرێم كەمال ئاغا وتویەتی "گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەكانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیركرا".



PM:10:05:25/05/2023