کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ناخۆشترین هەواڵی بۆ یاریە قورسەکەی سبەی شەممە دژی یانەی سڤییا راگەیاندوو دوورکەوتنەوەی سێ یاریزانی بە توانای،راگەیاند.
ئەنچیلۆتی سەرەتا وتی :"دەمانەوێت وەرزەکە بەباشی کۆتایی پێبهێنین، یارییەکی قورسە، یاریزانی بەرامبەر زۆر بەباشی یاری دەکات، ئێمە ئامادەنەبوونی کەریم و ڤینیسیۆس و ئەسینسیۆمان هەیە، هەوڵدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ بردنەوەو ئێمە باشین".
لەسەر ئامادەنەبوونی ڤینسیۆس وتی :" سەفەر ناکات بۆ سڤییا چونکە ناتوانێت یاری بکات، ئەژنۆی هێشتا بێزاری دەکات ناتوانێت یاری بکات هیوادارم بتوانێت دوا یاری ئەنجام بدات".
لەسەر یاریکردنی هازارد ئەنچیلۆتی وتی :"دەچمە ناو تیپێکەوە بۆ ئەوەی هەوڵی بردنەوە بدەم. پێکهاتەیەکی زۆر ڕکابەری دەبێت. یاریزانی زۆر باشمان هەیە. یارییەکی ڕکابەری دەبێت بە کوالێتی باش".