هەواڵی نوێ لەسەر چونی میسی و چەند ئەستێرەیەک بۆ هیلال ئاشکرادەبێت

فێلیکس دیاز، سەرنووسەری ڕۆژنامەی "مارکا" ئاشکرایکرد، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و ئەنخێل دی ماریای هاوڕێی تیپەکەی بە ڕێژەیەکی زۆر دێنە یانەی هیلالی سعودیە.

 فێلیکس دیاز، لە بەرنامەی "یاریگای ئێس بی سی” لەگەڵ خالد شەنیف، ڕایگەیاند، میسی بە ڕێژەیەکی زۆر گەورە دێتە ئەلهیلال، لەگەڵ ئەنخێل دی ماریا، و ئەگەری سێرجیۆ بوسکێتسیش هەیە.

 فیلیکس دیاز ئاماژەی بەوەشکرد، مێسی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە ڕەتکردووەتەوە، ململانێی نێوان مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لە سعودیە دەبێت.


لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" باوکی مێسی و دەوروبەرەکەی ڕایانگەیاندووە کە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزە و هیچ ڕێگەیەکی گەڕانەوەی نییە، پاریسیش لە ڕۆژانی ڕۆشتنی مێسی ڕایدەگەیەنێت، دواتر پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە دەکات.

 جەختیشی لەوە کردەوە: میسی ناچێتە بەرشەلۆنە، پەیوەندیکردن بە ئەلهیلالیش پرسی چەند ڕۆژێکە، لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای هاوڕێی دێت، یاریزانی دیکەش هەن، باس لە ئەندرێس ئینێستا دەکرێت و جۆردی ئەلبا”.

 دیاز لە کۆتاییدا وتی:  ڕەنگە ئەلبا پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە نەکات، بەڵام سێرجیۆ بوسکێتس دڵنیایە بۆ ئەلهیلال دێت، یاریزانەکان دەتوانن بەسەر چەند تیپێکدا دابەش بکرێن.

 گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، پێدەچێت گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە نوێ نەکاتەوە، هەروەها پەیوەندی  بە یانەی هیلال و ئینتەر میامی یان گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەیە.


 هەروەها گرێبەستەکەی ئەنخێل دی ماریا لەگەڵ یۆڤانتۆس لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت، ئەمەش بۆ سێرجیۆ بوسکێتس دەگرێتەوە، کە بەرشەلۆنە بە فەرمی ڕۆیشتنی  ڕاگەیاند.

 سەبارەت بە کەریم بنزیمە، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، دیاز گوتی: بێنزیمە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید نوێ نەکردەوە، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دەزانین بنزیمە نوێی دەکاتەوە یان نا، بەڵام یانەی ئیتحاد جدە نزیکترینە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە".

 سەبارەت بە سێرجیۆ ڕامۆس وتی: ڕامۆس ئۆفەرێکی لە پاریس سان جێرمانەوە هەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی تر لەگەڵ تیپەکە بمێنێتەوە، بەڵام ئەو ئۆفەرە ڕامۆسی قەناعەت پێنەکرد، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی سعودی نییە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئۆفەرێکی لە سعودیەوە هەیە، یاریزانەکەش چاوەڕێی بڕیاری ئیدارەی یانەکەی دەکات بۆ مانەوە یان ڕۆیشتن.

  لە کۆتاییدا وتی: لویس ئێنریکی و مانوێل پێلێگرینی نایەنە خولی سعودیە.


ڕۆناڵدۆ و مێسی بۆ ماوەی 9 ساڵ ڕکابەرییان لە خولی ئیسپانیا کرد، پێش ئەوەی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 یانەی ڕیال مەدریدی بەجێبهێڵێت بۆ یۆڤانتۆس، هاوینی 2021 مێسی یانەی بلاوگرانای بەجێهێشت و ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد.

   "ئاژانس فرانس پرێس" پێشتر لە زاری ئەو سەرچاوانەیەوە وەسفی کردووە کە ئاگاداری کردووەتەوە کە گرێبەستی گواستنەوەی مێسی بۆ سعودیە "تەواو بووە".

 لەکاتێکدا فەهد بن نافل سەرۆکی یانەی هیلال پێشتر وەڵامی ئەو شتانەی دایەوە کە باس لە ڕێککەوتن لەگەڵ مێسی دەکرا، بەڵام بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لەبارەی مێسیەوە پرسیارم لێ مەکەن.

 لەبەرامبەر پێداگری ڕۆژنامەنووسان کە دەیانویست وەڵامێک لەسەر ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ مێسی وەربگرن، بن نافل وتی:" پرسیارم لێ مەکەن دەربارەی مێسی ".


PM:02:27:26/05/2023