پێگەی ESPN ئاشکرای دەکات، پاریس سانجێرمان لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانوستاندندایە لەگەڵ ئەسینسیۆ و دەیەوێت بە زووترین کات بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
بە پێ زانیاری ئەم سەرچاوە، پاریس سانجێرمان لە دۆخێکی زۆر باشدایە لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆ. هەروەها ئاستۆن ڤیلا و میلان و یۆڤانتۆس گرنگی پێدەدەن و ئەوانیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.
بەپێی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەفتەی داهاتوو ئاسێنسیۆ بڕیار لەسەر نوێبوونەوە یان جێهێشتنی ڕیال مەدرید دەدات و چەند سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکەن، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری یانەکەی،بڕیاری چوونی داوە.