لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆی گشتی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٩٠٩ هەزار و ٤٨٢ دۆلاری فرۆشتووە كە رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ٢٦٣ ملیۆن و ٥٨١ هەزار و ٨٩٦ دۆلار. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی سێشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٦٧ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە تیایدا ٢٥٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلاری فرۆشتبوو.   

هاوکات فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٤٨٢ دۆلار بووە، لەكاتێكدا تەنیا ٢٠٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە. 


PM:01:10:27/05/2023