حكومەتی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی هەرێم بڕیارێك دەدات


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نیگەرانی جوتیارانیان گەیاندۆتە حكومەتی عێرق سەبارەت بەو بڕە گەنمەی كە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی وەربگرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "پاش ئەوەی نیگەرانییەكانی جوتیارانی كوردستانمان گەیاندە وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕەزامەندی سەرەتایی دراوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی فەرمین و رایانگەیاندووە، بۆ هەر دۆنمێك زەوی دێمی (500) كیلۆ و (900)كیلۆ بۆ هەردۆنمێك زەوی ئاودرا و بەمەڕەشە وەردەگیرێت لە هەرێمی كوردستان".

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی كوردستان وەربگرێت.



PM:02:54:27/05/2023