نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕی دراوەكاندا لە هەرێم بە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار بووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەهۆی پشووی فەرمییەوە، بانكی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەوە.



PM:05:54:27/05/2023