پارێزگاری بانكی ناوەندی پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند

پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، "پڕۆژەی بانكی ڕابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكەن و پارە دەدەن بە چەند توێژێك بۆ كەم كردنەوەی بێكاری و هەژاری”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، "بە ڕێنمایی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی بانكی ڕابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكەن، كە كاری ئەو بانكە پشتیوانیكردنی دارایی دەبێت لە گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچووك و مامناوەندەكان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە پڕۆژەیە دەبێتە یەكەم سەرچاوەی گرنگی پێدەر بەو كەسانەی سەرچاوەی داهاتیان كەمە وەك ژنان و گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچووكەكان.

وتیشی، "لە رێگەی بانكی رابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی قەرز بە گەرەنتی سادە دەدرێت بەو چین و توێژانەی باسكران، ئەوەش كاریگەری گەوەری دەبێت لە كەم كردنەوەی رێژەی بێكاری و هەژاری”.


PM:07:05:27/05/2023