ئەنچیلۆتی چوونی سێ یاریزانی گەورەی راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری سڤییا کە ٢-١بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات،ئەنچیلۆتی چوونی سێ یاریزانی بە توانای یانەکەی راگەیاند.


کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید  دووپاتی کردەوە کە ئایندەی ناچۆ و ئەسینسیۆ پێش کۆتا یاری ئەم وەرزەی تیپەکە یەکلایی دەبێتەوە و دووپاتی کردەوە کە جێگەی داخە کە ئەوان  یانەکە جێدەهێڵن.

ئەنچیلۆتی وتی:" جێگای داخە ئەم یاریزانانە بڕۆن چونکە زۆر گرنگن بۆ ئێمە".

چاوەڕوان دەکرێت   بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆیشتنیان پێش یارییەکەی بیلباو ڕادەگەیەنرێت، بۆ ئەوەی لە یاریگای بێرنابیۆ پێشوازییان لێبکرێت و ماڵئاوایی لێبکرێت لە کۆتا یاری لالیگا لەم وەرزە.


PM:11:08:27/05/2023