سۆران عومەر لە سەر پشکی کورد ڕایەکی جیاوازی هەیە

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لێدوانێکی جیاوازی  لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەپشکی هەرێم کراوە هەیە و رایگەیاند "ئەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا کراون زۆر مەترسیدارن دەبێت هەموو کورد رێگە نەدەن ئەمە روو بدات". 

وتیشی "بە یەکێتیم وتووە چۆن ئەمە قبوڵ دەکەن.. هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی هەندێک شت چاک بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشدا، بەبێ هاوکاری کورد نەدەتوانرا ئەو گۆڕانکارییانە بخرێنە نێو پرۆژە یاسای بودجەوە.

رۆژی هەینی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق بە دەنگی زۆرینە دوو برگەی پرۆژە یاسایی بودجەیان تێپەراند کە پارتی بە دژی بەرژەوەندیەکانی کورد ناوزەدی دەکات و یەکێتی بە قازانجی کورد دەیداتە قەڵەم.


PM:11:16:27/05/2023