لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە باران دەبارێت


پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان نیمچە هەوربێت، بەڵام سبەی دوو شەممە لە چیاکان تاوە باران دەبارێت.
ئاراز جەباری، پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاسمانی ھەرێم زۆربەی کات نیمچە ھەور ئەبێت، پلەکانی گەرما جێگیر ئەبێت و ھەندێ ناوچە بەرزدەبێتەوە بەرێژەی ١ پلە، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥٠١٥ کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو
ھەولێر: ٣٥
سلێمانی: ٣٣
دھۆک: ٣٤
ھەڵەبجە: ٣٥
کەرکوک: ٣٧
گەرمیان ٤٠

ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، سبەی دووشەمە ٢٩-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای کاتەکان نیمچە ھەور ئەبێت، لەکاتەکانی پاش نیوەرۆ بۆ شەو لە ھەندێ ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقە ئەبێت لەھەندێ ناوچەکانی دیکەش ئەگەری نمە باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بەرێژەی ١ پلە لەھەندێ ناوچەدا زیاتر نزمدەبێتەوە ، خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت ١٠ - ٢٥کم/س ئاراستەی با ناجێگیرەبێت .
 بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو :-
ھەولێر: ٣٣
سلێمانی: ٣٢
دھۆک: ٣١
ھەڵەبجە: ٣٥
کەرکوک: ٣٥
گەرمیان:٤٠



AM:09:22:28/05/2023