هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کۆتایی هاتنی ماوەی تێستی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی راگەیاندوو لە سبەینێوە كامێرا‌كان دەستبەكاردەبن و تیژڕەویی تۆماردەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگاداریی نامەیەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دەڵێت" دوای كه‌وتنه‌كاری كامێراكانی چاودێریی تیژڕه‌وی ناسراو به‌خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌ی تێست، له كاتژمێر ٨٠٠ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه ٢٩ی ئایار له هه‌ردوو رێگای (سلێمانی- دوكان) كامێرا‌كان تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێل تۆمارده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦، شۆفێری سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت، وەك ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی پێداوە داواش لە شۆفێران دەكات پابه‌ندبن به‌و خێراییه‌ی له رێگاكه دیاریكراوه.
ئەوە لە کاتێکدایە ناڕەزایەتییەکی زۆر لەناو هاوڵاتیانی هەرێمدا هەیە لەسەر دانانی ئەم کامێرایانەو چەندجارێک لە سەر رێگا گشتییەکان کامێراکان شکێنراون و، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دژی دانانی بوون، هەفتەی رابردووش خەڵکی پیرەمەگروون دژی ئەم کارە خۆپیشاندانیان سازکردو لە ئەنجامیشدا گرژی تێکەوت.