بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو لە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلەوە

یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و ئامادەیی نیشانداوە تا ساڵی 2024چاوەڕوانی کارلۆ ئەنچیلۆتی بکات.

 خۆسێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنوس ئاشکرای دەکات،  بەرازیل تا ساڵی ٢٠٢٤ چاوەڕێی ئەنچیلۆتی دەکات تا پۆستی سامپای پێبدات.

 هەروەها ئەنچیلۆتیش پلانی هەیە لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بەردەوامە لە خەونی خۆی کە ئێستا یان دوای ساڵێک گرێبەست لەگەڵ ئەنچیلۆتی بکات.

 بەڵام بەردەوامیی ڕاهێنەرەکە دوای دیدارەکەی لەگەڵ پێرێز و خۆسێ ئەنخێل سانچێز پشتڕاستکرایەوە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە شکستی بەرامبەر مانچستەرسیتی.


PM:01:20:28/05/2023