بانکی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری راگەیاند


بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتنی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی ئایاری راگەیاند کە بڕەکەی ٢٥٨ ملیۆن و ٧١٧ هەزارو ٤٠٦ دۆلارە.

لەو بڕە وەک بانکی ناوەندی رایگەیاندووە ٢١٨ ملیۆن و ٥١٧ هەزارو ٤٠٦ دۆلار بە ئەلکترۆنی ( حەواڵەبووە ).

بانکی ناوەندی رایگەیاندووە بڕی کاشی ئەمڕۆ کە خراوەتە بازاڕەوە تەنها ٤٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلارە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.




PM:01:27:28/05/2023