فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنوس ئاشکرای دەکات، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ هەفتەی داهاتوو دەست بە کارکردن لەگەڵ یانەی چێڵسی دەکات و دەبێتە راهێنەری نوێی ئەو یانەیە.
گرێبەستەکەی پۆچیتینۆ بۆ ماوەی ٣ ساڵ دەبێت، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڕاگەیاندنی رەسمی دەبێت.
پاش دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێل فرانک لامپارد بە کاتی تا کۆتایی وەرز بووە راهێنەری چێڵسی و دوای تەواوبوونی هەفتەی کۆتایی پریمەرلیگ لامپارد ماڵئاوایی دەکات.