بەرشەلۆنە گورزێکی تر لە میسی دەدات و جێگرەوەی دیاری دەکات

میدیاکانی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە کە بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراو بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی کە تیپەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمان.

 ڕۆژنامەی ڕیلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە بەرشەلۆنە بەرەو هەوڵێکی دووبارە لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەڕوات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  یانە کەتەلۆنییەکە گورزێکی تری گەورە لە ئەستێرەی پێشووی یانەی کەتەلۆنی لیۆنێل مێسی داوە سەبارەت بە سەختی گەڕانەوەی بۆ کامپ نو.

 ناوبراو ئاماژەی بە دی ماریا کرد کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایی دێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە دانوستانەکانی نوێکردنەوەی لەگەڵ یۆڤانتۆس سەرکەوتوو نەبوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەختی بەردەوامبوونی لە تۆرینۆ.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کاری ئەولەویەتەکانی یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکە مانەوەیە لە ئەوروپا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گالاتاسەرای و بەنفیکا ئارەزووی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی دەکەن.

هەروەها ، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە ئۆفەری خولە عەرەبییەکانیش هەیە، بەڵام لانیکەم لە ئێستادا ئەم ئۆفەرانە لە ئەکاونتەکانیدا ناخاتەڕوو.


PM:04:49:28/05/2023