دوای ئەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە ناوەندەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆك كۆماری تورکیا كرایەوە، كەمێك پێش ئێستا پرۆسەكە كۆتاییهات.
لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستیپێکرد کە زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوقی دەنگدان لە ٩٧٣ قەزا و هەزار و ٩٤ دەستەی هەڵبژاردنی قەزا لە سەرتاسەری وڵات دانرا.
هەروەها کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری تورکیا کۆتایهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران.
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا رایگهیاند" ههر ئهمڕۆ سهدا (٩٨)ی ئهنجامی دهنگهكان بڵاودەکرێتەوە".
لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی ئاستی لەسەدا (٥٠)ی دەنگەکانیان تێپەڕێنن.
بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکان کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان ئەردۆغان (٤٩.٥٢%)ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و کیلیچدارئۆغڵو (٤٤.٨٨%) و سینان ئۆغان (٥.١٧%)ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.