بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات لە سبەینێوە تا رۆژی چوارشه‌ممه نمه باران ده‌بارێت و له هه‌ندێك كاتدا ده‌بێته لێزمه‌باران.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسی عێراق، سبه‌ینێ دووشه‌ممه ٢٩ی ئایار بەگشتی ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌وردا دەبێت و خۆڵبارینێكی سووكیش ده‌ستپێبكات کە تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ناوچە جیاجیاکان نمه باران ده‌بارێت، بەڵام هەندێک کات ده‌بێته لێزمه باران و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
کەشناسی عێراق لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دەربارەی کەشوهەوای ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ ده‌بێت، بەڵام هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ په‌ڵه هه‌ور و له هه‌رێمی كوردستان یشئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی رۆژی پێشووتر ده‌بن.