ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٥٨ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٢١٨ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٤٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.