"ئەمڕۆ دوا بزمار لە تابوتی قەزای هەرێم درا"


شارەزایەكی یاسایی دەستوری رایدەگەیەنێت، بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنی دادوەری بێ ئەندامانی یەكێتی، دوا بزمار لە تابوتی قەزای هەرێم درا.

لەتیف مستەفا، پسپۆری یاسای دەستوری رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دوا بزمار لە تابوتی قەزای هەرێم، بەشە پارتی لە ئەنجومەنی دادوەری كۆبوونەوەو بەبێ بەشە یەكێتی بڕیاریان دا، خۆی  لەراستیدا لە ساڵی۲٠۱۸ ەوە  قەزا نەماوە ئەوەی ئەمڕۆ تەنها ئیعلان كردنی بوو، ئەوسا وتمان بەفیفتی كردنی  دادگای تەمیز  ئەمەی لی دەكەویتەوە، بۆیە ئیتر لەمڕۆوە حوكمی قەزا خوێنی  هەیە، ئەوە باسی مەسەلەی نیسابی قانونی و بایكۆت هەر مەكەن".

بەهۆی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان و دەنگدانی ٥٨ ئەندام بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ناكۆكی توند كەوتۆتەوە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.



PM:07:08:28/05/2023