ئەردۆغان وەك سەرۆكی توركیا هەڵبژێردرایەوە



بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و توانیویەتی لە كەمال كڵیچدار ئۆغلو، ركابەری بباتەوە.

بەپێی ئەنجامی 95%ی دەنگی جیاكراوەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر لە 52%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كەمال كڵیچدار ئۆغلوش زیاتر لە 47%.

لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا رۆژی 14ی ئەم مانگە لەنێوان چوار كاندید بەڕێوەچوو، ئەو كاتەش ئەردۆغان بەڕێژەیەك دەنگ لە پێش ئۆغلو بوو، بەڵام بەپێی یاسای توركیا دەبوو هەر كاندیدێك 50%ی دەنگەكان بۆ سەرۆكایەتی توركیا بەدەست بهێنێت.




PM:07:42:28/05/2023